دكتۆر عەرەفات ستونی: به ئیراده‌ى خه‌ڵكى كوردستان، بۆچوونى ده‌ره‌كى هیچ نرخێكی نییە
عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى عێراق، ڕاگه‌یاند: "ئه‌وه‌ى له به‌غدا ڕوویداوه و ڕووده‌دات، ئاماج لێی لێدانى حكوومه‌ته‌كه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى و تێكدانى په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه، ئه‌وه‌ش ده‌ستى مالیكى و هاوپه‌یمانى نیشتمانى له پشته‌وه‌یه و به‌رده‌وام ئه‌و كێشانه دروست ده‌كه‌ن".
ڕوونیشى كرده‌وه، له یاسای دادگاى فیدراڵی عێراقدا ئه‌وه هاتووه كه په‌رله‌مانى عێراق ته‌نها مافى ده‌ركردنى یاسای هه‌یه، به هیچ جۆرێ مافى ده‌ركردنى بڕیارى نییه، بۆیه ئه‌و بڕیارانهشى ده‌ركراون هه‌مووی سیاسیین: "هه‌رێمى كوردستان مافى خۆیه‌تی پابه‌ندى ئه‌و بڕیارانه نه‌بێت كه په‌رله‌مانى عێراق ده‌ریان ده‌كات".
سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى، ده‌شڵێت: "به ئیراده‌ى خه‌ڵكى كوردستان، بۆچوونى ده‌ره‌كى هیچ نرخێكى نامێنێت، سه‌ره‌نجام ئه‌وانیش ڕێز له بۆچونى خه‌ڵك ده‌گرن و ناتوانن دژى پرۆسه‌یه‌كى دیموكراسی بوه‌ستنه‌وه".
له ڕۆژانى ڕابردوو، دواى 14 ساڵله پرۆسه‌ى ئازادى، بۆ یه‌كه‌م جار لایه‌نه شیعه وسونهكانى عێراق یه‌كیان گرت و دژ به ڕیفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان و پارێزگارى كه‌ركووك، بڕیاریان ده‌ركرد.
باس‌نیوز
