ئەردۆگان پێش ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان سەردانی ئەمەریكا دەكات
ماڵپەڕی (بی بی سی) توركی، بڵاوی كرده‌وه كه كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆك زۆر گرنگ ده‌بێت، به تایبه‌ت له‌باره‌ی بارودۆخی ناوه‌خۆیی سووریا و هه‌روه‌ها ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان.
هەروەها ئاشكرای كردووه، كه ئه‌ردۆگان ده‌یه‌وێت له نزیكه‌وه هه‌ڵوێستی ئه‌مەریكا له‌باره‌ی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان بزانێ، چونكه میدیاكانی توركیا و به‌شێك له راوێژكارانی ئه‌ردۆگان پێیان وایه ئه‌مەریكا به نهێنی له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان دایه.
هه‌روه‌ها بوونی یه‌په‌گه له رۆژئاوا و نزیكبوونه‌وه له ئازادكردنی ره‌قه، ته‌وه‌رێكی تری دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان و ترەمپ ده‌بێت، به تایبه‌ت ناردنی ئه‌و 1000 كامیۆن چه‌كه‌ی ئه‌مەریكا بۆ یه‌په‌گه به ته‌واوی توركیا نیگه‌ران كردووه، ئه‌مەریكا له‌وێ داوای گره‌نتی له ترەمپ ده‌كات تا ئه‌و چه‌كانه به‌رامبه‌ر به توركیا به‌كار نه‌هێنرێته‌وه.
بڕیاریشه 22ی ئه‌م مانگه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی توركیا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌سه‌ر ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ببه‌ستێ، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش هه‌ڵوێستی خۆیان رابگه‌یه‌نن، دوێنێش ئه‌ردۆگان روونی كرده‌وه كه هه‌ڵوێستی ئه‌وان دژایه‌تیكردنی ریفراندۆمه.
bas news-
