بارودۆخی ئیسته‌نبۆڵ تێكده‌چێت
رۆژنامه‌ی (سۆل)ی توركی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه هێزه‌كانی ئاسایش توانیویانه ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره ئه‌نجام بده‌ن كه هه‌لیكۆپته‌ریشی تێدا به‌كار هێنراوه، بۆ ده‌ستگیركردنی سه‌رانی داعش.
هه‌روه‌ها توانراوه 74 كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن كه هه‌ر هه‌موویان كه‌سی بیانین و به رێگه‌ی قاچاغه‌وه روویان له توركیا كردووه.
هه‌مان رۆژنامه ئاشكرای كردووه، كه سه‌دان ئه‌ندامی سه‌ر به داعش روویان له ئیسته‌نبۆڵ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن، بۆیه له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا زیاتر له 120 ئه‌ندامی سه‌ر به داعش ده‌ستگیر كراون و ئێستە لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
پێشتریش رۆژنامه‌ی (تایمز)ی به‌ریتانی ئاشكرای كردبوو، كه دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له سووریا و عێراق شكستیان هێنا و راده‌كه‌ن، به رێگه‌ی قاچاغ به‌ره‌و توركیا هاتوون و هه‌ندێكیشیان هه‌ر له رێگه‌ی توركیاوه ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاتی خۆیان، هه‌ندێكیش ده‌یانه‌وێت چالاكییه‌كانیان بگوازنه‌وه بۆ ناو توركیا..
bas news-
