داوا ده‌كرێت پێش واده‌ی ڕیفراندۆم په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه ئه‌نجام بدات
جێگری سه‌رۆكی یه‌كێك له لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێ به‌گشتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان پێمان باشه پێش واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.
نازم هه‌ركى، جێگرى سه‌رۆكی لێژنه‌ى ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان، ڕأگه‌یاند: "به‌شێوه‌یه‌كى گشتیی هه‌موومان پێمان باشه كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان به‌رده‌وام بێت و پێش واده‌ى ڕیفراندۆم په‌رله‌مانى كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى دیكه ئه‌نجام بدات، به‌ڵام پێناچێت پێش 25ى ئه‌یلوول هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى دیكه ئه‌نجام بدرێت".
ڕوونیشیكرده‌وه، كه له به‌رنامه‌یاندا هه‌یه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌كان بابه‌تى پاشه‌كه‌وتى مووچه، ده‌ستوور، چه‌ند بابه‌تێكى دیكه بخه‌نه به‌ر باس و گفتوگۆ و لێكۆلینه‌وه و به‌دواداچوونیان بۆ ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به لێدوان و قسه‌ی به‌شێك له په‌رله‌مانتارانى عێراق كه باس له پێشێلكردنى ده‌ستوور و نایاساییبوونى ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن، نازم هه‌ركى، ده‌ڵێ : "ده‌ستوورى عێراق 80%خه‌ڵكى عێراق ده‌نگى پێداوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى پێشێلى ده‌ستوورى كردووه، ده‌سه‌ڵاتداران و په‌رله‌مانتارانى عێراقن كه زۆر به شۆڤێنیانه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و هیچ نرخێكیان بۆ ده‌ستوور نه‌هێشتووه‌ته‌وه".
ده‌شڵێ: "عێراقییه‌كان خۆیان پابه‌ندى ده‌ستوور نه‌بوونه و كورد تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ڕیفراندۆم ناده‌ستوورییه به‌ڵام هه‌مووان ده‌زانن كه ده‌ستوور ڕێگر نییه له ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم".
bas news-
