له ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه كه‌ڕنه‌ڤاڵى سه‌ربه‌خۆیى له سۆران ساز ده‌كرێت
قائیمقامى سۆران ئاشكراى ده‌كات، كه له ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه له‌شارى سۆران گه‌وره‌ترین كه‌رنه‌ڤاڵی پشتگیری له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ساز ده‌كرێت.
كرمانج عیزه‌ت، قائیمقامى سۆران، راگه‌یاند: "له درێژه‌ى ئاهه‌نگ و چالاكییه‌كانمان بۆ پشتگیریكردن، له ریفڕاندۆم و سه‌ربه‌خۆیى كوردستان، وابڕیاره پاشنیوه‌ڕۆی رۆژى سێشه‌ممه (19-9-2017) به ئاماده‌بوونى چین و توێژه‌كانى هه‌ر چوار قه‌زاكانى سۆران، مێرگه‌سۆر، چۆمان، ڕواندز، گه‌وره‌ترین كه‌ڕنه‌ڤاڵی سه‌ربه‌خۆیی له یاریگه‌ى وه‌رزشى دێڵزییان له‌شارى سۆران ساز بكرێت".
گوتیشی: "داواكارین له دانیشتووانی ناوچه‌كه له‌و رۆژه‌دا به‌شدارى له‌و كه‌رنه‌ڤاڵه بكه‌ن و پشتگیرى له پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆبوونى كوردستان دووپات بكه‌نه‌وه، چونكه ئه‌م ده‌رفه‌ته زێڕینه دووباره نابێته‌وه".
bas news-
