سەرۆک بارزانی بۆ کوردانی تاراوگە: بە دەنگی ئێوە ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو دێتە کایەوە
ئێستا له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید به ئاماده‌بوونی هه‌زاران كه‌س کەرنەڤاڵی پشتگیری بۆ سەربەخۆیی کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، په‌یامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئاماده‌بووان خوێنرایه‌وه و لە پەیامەکەدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاس خۆی ئاراستهكردوون و رایگه‌یاندووه: "ئاماده‌بوونی ره‌وه‌ندی كوردستانی له وڵاتی سویدی، له‌و مه‌راسیمه‌دا، پشتگه‌رمی و ئومێد و هێزێكی زۆرمان پێده‌به‌خشێ".
(سەرۆک بارزانی) له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "گه‌له‌كه‌مان له هه‌رێمی كوردستان دوای سه‌د ساڵ ئه‌زموونی تاڵ و پڕ نه‌هامه‌تی و پاش شكستهێنانی شه‌راكه‌ت و هه‌موو هه‌وڵێك بۆ پێكهێنانی عێراقێكی دیموكرات و فیدراڵ و ئازاد، بڕیاریداوه به شێوازی ئاشتیانه رێگه‌ی خۆی هه‌ڵبژێرێت و ببیته خاوه‌نی چاره‌نووسی خۆی".
راشیگەیاند: "ئه‌و بریاره به هیچ شێوه‌یه‌ك ناكۆك نییه له‌گه‌ڵ ئه‌و پره‌نسیپانه‌ی كه كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر بنیاتنراوه. بڕیاری ریفراندۆم بڕیارێكه له پێناو چه‌سپاندنی سه‌قامگیریی و ئاشتی و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و مافه كه به زوڵم له گه‌له‌كه‌مان زه‌وتكراوه".
له په‌یامه‌كه‌یدا بۆ ره‌وه‌ندی كوردی له سوید، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه: "ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان، بۆ دیاریكردنی چاره‌نووس و هه‌نگاونانه به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی و بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت، ده‌وڵه‌تی كوردستان، ده‌وڵه‌تێكی ئاشتیخواز ده‌بێت كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئیراده‌ی دانیشتوانی كوردستان پێكه‌وه ده‌نرێت و ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی خێر و به‌ره‌كه‌ت و بوژانه‌وه بۆ كۆی ناوچه‌كه".
(بارزانی) له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت "بڕیاری ریفراندۆم بڕیاریكه بۆ دیاریكردنی چاره‌نوس و بڕیارێكه بۆ گه‌لی كوردستان و به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڕه‌شه نییه له‌سه‌ر دراوسێكان و گه‌لانی ناوچه‌كه. گه‌لی كوردستان چاوی له خاكی كه‌س نییه و دوای قوربانیدانێكی زۆر، ده‌یه‌وێت به ئاشتی و ئاسووده‌یی بژی و فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی قوڵتر بكات. ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌وڵه‌تی هاووڵاتیان و هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانه و له‌سه‌ر بنه‌مای پێوه‌ر و پره‌نسیپه‌كانی سه‌رده‌م و فه‌رهه‌نگی ده‌وڵه‌مه‌ند و مێژووی پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی خه‌ڵكی كوردستان بنیات ده‌نرێت".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه "ئه‌م رووداوه مه‌زنه وه‌ڵامێكی شایسته ده‌بێت بۆ قوربانیانی گه‌ل و وه‌فایه‌ك بۆ شه‌هیدان، گه‌لێك بۆ ماوه‌ی سه‌د ساڵ له پێناو ئازادی‌دا خه‌باتی كردبیت و تووشی كاره‌سات و جینۆساید و ئه‌نفال هاتبێت، ده‌بێت سه‌ربه‌خۆ بێت و خاوه‌ن ئیراده و چاره‌نووسی خۆی بێت".
له په‌یامه‌كه‌یدا تیشكی خستووهسهر چیرۆكه‌كانی ژیانی تاكه‌كانی كورد له تاراوگه و گوتوویه‌تی: "چیرۆكی ژیانی هه‌ر یه‌كێك له ئێوه‌ی سه‌ربه‌رز له وڵاتی سوید و هه‌نده‌ران، چیرۆكی ئاواره‌یی و ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌یه كه به‌سه‌ر گه‌لی كوردستاندا هاتوون، ئێستا ده‌رفه‌ته بۆ گێڕانه‌وه‌ی ماف و ساڕێژكردنی برینه‌كان و حه‌سانه‌وه، ده‌رفه‌ته بۆ پشتیوانی له ده‌وڵه‌تی كوردستان و ده‌نگدان بۆ سه‌ربه‌خۆیی".
(سەرۆک بارزانی) داوای له كوردانی تاراوگه كردووه كه "ده‌نگ به سه‌ربه‌خۆیی گه‌له‌كه‌تان بده‌ن، ده‌نگی ئێوه هه‌وێنی ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه و ئازاده بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو، ده‌نگی ئێوه ده‌نگی ئاشتی و پێشكه‌وتنی گه‌لی كوردستانه".
kdp-
