كوڕه شه‌هیدەکانی گه‌رمیان؛ سەربەخۆیی رۆحی شەهیدانمان ئاسوودە دەکات
(پشتیوان محه‌مه‌د)، كوڕی شه‌هید (محه‌مه‌د زاهیر) بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''من كوڕی شه‌هیدم، كاتێك باوكم چه‌كی كرده شانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی و ئازادیی كوردستان، بۆ ئەوە بوو کە دژمنانی داگیركه‌ر له خاكی كوردستان وه‌دربنرێن، ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بۆ تاكی ئازادی كورد بنیات بنرێت. منیش، وه‌ك نه‌وه‌ی ئه‌و شه‌هیده ئاماده‌م له پێناو ته‌واوكردنی خه‌باته‌كه‌ی باوكمدا بجەنگم، تا ئازادیی كوردستان بەدەست بێنین.''
(پشتیوان) ده‌ڵێت: ''سه‌ربه‌رزم، کە دە‌بینم به‌رهه‌می ڕه‌نجی خوێنی باوكی شه‌هیدم بووه‌ته هه‌وێنی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان، بۆیه ڕۆژی 25ی ئه‌یلوول، خۆم و خانه‌واده‌كه‌م و هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ی لێمه‌وه نزیكن، دەچینە سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و به (به‌ڵێ) ده‌نگ ده‌ده‌ین بۆ ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان. دڵنیاشم ئه‌وكاته‌ی من به (به‌ڵێ) ده‌نگ ده‌ده‌م، باوكم له گۆڕه‌كه‌یدا ئاسووده ده‌بێت.''
ئه‌و كوڕه شه‌هیده گوتیشی: ''ئاماده‌م به‌و چه‌كه‌ی باوكم له خه‌باتی ڕزگاریی كوردستاندا لە شانی کردبوو، منیش پشتیوانی له ده‌وڵه‌تی كوردستان بكه‌م، ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی ده‌بێته په‌رژینی پاراستنی تاكه‌كانی كوردستان، تا به ئاسووده‌ییه‌وه بژین. نامانه‌وێت چیی دیكه ژێردەستە بین، چونكه مردن زۆر شه‌ره‌فمه‌ندانه‌تره لە ژیانی ژێرده‌ستەیی.''
(ئیسماعیل نەجمەدین)، كوڕی شه‌هید به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگه‌یاند: ''باوكی من له‌سه‌ر پێشمه‌رگایه‌تی و خه‌باتی گه‌لی كورد بۆ پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقەوە گیرا و له‌سێداره درا. ئه‌مڕۆ كه ده‌بینم خه‌باتی باوكم به‌فیڕۆ نه‌ڕۆیشتووه و، ڕۆژی 25ی ئه‌یلوول به‌رهه‌مه‌كه‌ی وه‌رده‌گرین، زۆر ئاسووده‌م. بۆیه به باوكم ده‌ڵێم، بابه گیان، بنوو، ئه‌وه ئه‌مڕۆ خه‌ریكه نه‌به‌رد و خه‌باتەکەی تۆ و هاوڕێكانت به سه‌رپه‌رشتیی (سه‌رۆك بارزانی) به‌ته‌واوەتی ده‌گاته كه‌ناری ئارامی و ده‌وڵه‌تی كوردستانی لێ به‌رهه‌م دێت.''
(ئیسماعیل نەجمەدین) دەشڵێت: ''گه‌رمیانییه‌كان به‌گشتی نه‌هامه‌تیمان زۆر به‌سه‌ردا هاتووه، هه‌ر له وێرانكردنی گوند و شاره‌كانمانەوە تا تاڵانكردنی ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانمان و، ئه‌نفال كردنی 182 هه‌زار منداڵ و ژن و پیاو و، ده‌یان خراپه و كاری نابه‌جێی دیكەی دژ به گه‌رمیانییه‌كان له لایه‌ن ڕژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراقەوە، بۆیه بۆ ئازادیی یه‌كجاره‌كی و سه‌رفرازیمان و، دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كان، ڕۆژی 25ی ئه‌یلوول له‌سه‌ر سندووقی ده‌نگدان به (به‌ڵێ) ده‌نگ به ڕێفراندۆم ده‌ده‌م.''
kdp-
