ئەلحوێت: زیاتر لە ٤٠ ھۆزی عەرەب پشتگیری لە پرۆسەی ڕیفراندۆم دەکەن
(شێخ مزاحم ئەلحویت)، گوتەبێژی ھۆزە عەرەبەکانی مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ئێمە، وەکو ھۆزە عەرەبەکانی موسڵ، بەتایبەت ئەوانەی کە ناوچەکانمان بەشداری لە پرۆسەی ڕیفراندۆم دەکەن، ئامادەین بۆ بەشداریکردن لەو پرۆسەیە و چاوەڕێی ٢٥/٩ی ئەم مانگەین.''
(شێخ مزاحم ئەلحویت) گوتی: ''ئێمە، وەکو ھۆزە عەرەبەکانی مووسڵ، لە ساڵی ٢٠٠٣وە داوامان کردووە ناوچەکانمان بگەڕێنەوە بۆ سەر ھەرێمی کوردستان و ئێمە بەشێکین لە ھەرێمی کوردستان و قبووڵی ناکەین بگەڕێینەوە بۆ سەر حکومەتی تائیفی و فاشیلی بەغدا.''
(ئەلحویت) ڕوونیشی کردەوە: ''ئێمە زیاتر لە٤٠ ھۆزی عەرەبی جۆراوجۆرین لە سنووری پارێزگای مووسڵ، ھەموومان بە یەک دەنگ و یەک ھەڵوێست پشتگیری لە پرۆسەی ڕیفراندۆم دەکەن و دەمانەوێت ناوچەکانمان بگەڕێنەوە بۆ سەر ھەرێمی کوردستان و بەشێک بین لە ھەرێمی کوردستان و چیی تر بەغدا حوکممان بەسەردا نەکات.''
kdp-
