پەرلەمانتارێک: لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر ئەندامانی كۆمیسۆن دەدرێت
ئەشواق جاف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕایگەیاند: "بڕیارە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ شەممە 16/9/2017 دەنگ لەسەر ئەو ئەندامانەی كە پێشنیار كراون بۆ كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكان بدرێت، بەڵام بەشێكی زۆر لە ئەندام پەرلەمانەكان دژی ئەو ناوانەن كە پێشنیار كراون، بۆیە لەوانەیە ئەوەش هۆكارێك بێت، كە تا ئێستا ژمارەی یاسای پەرلەمانتاران لە هۆڵی كۆبوونەوەكە تەواو نییە".
ئەو پەرلەمانتارە کوردە، دەڵێت: "بڕیاربوو پەرلەمان كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ كۆببێتەوە، بەڵام تا ئێستا كۆبوونەوەكە ئەنجام نەدراوە بەهۆی تەواونەبوونی ژمارەی یاسای پەرلەمانتارانەوە".
لەسەر بەشداری كردنی لیستە كوردستانییەكان لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەماندا، ئەشواق جاف، دەڵێ: "سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە كۆبوونەوەدان و ئەوان بڕیار دەدەن، كە بەشدار بین، یاخود نا".
باسنیوز
