پەرلەمانتارێکی یەکێتی: نابێ گۆڕان و کۆمەڵ بڕیاری خۆیان لە بڕیاری پەرلەمان بە شەرعیتر بزانن
خەڵەف ئەحمەد غەفوور، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لە لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گوتی: "زۆر هەوڵ درا لەگەڵ گۆڕان و کۆمەڵ بۆ ئەوەی بەشداری لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستاندا بکەن کە نەیانکردووە ئێستا ناکرێت لە دەرەوەی پەرلەمان بڕیاری خۆیان پێ لە بڕیاری پەرلەمان شەرعیتر بزانن، لە کاتێکدا ئەگەر ئەوان خۆیان بەشدارییان لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا بکردبایە، ئێستا پەرلەمان دامەزراوەیەکی شەرعی و یاسایی دەبوو، یانی بەرگی جۆراوجۆریان بۆ دەدووری، بۆیە ئێستا چونکە خۆیان لە کۆبوونەوەکە نەبوون، ئیتر بە ناشەرعیی دەزانن".
ئەو پەرلەمانتارەی ئەوەشی خستە ڕوو: "دوای دەنگدان لەسەر پرسی ڕیفراندۆم بڕیارە قووت و چاککردنی بژێوی خەڵک بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە و بەم شێوەش هەوڵی زۆر دەدەین بۆ ئەوەی سەرجەم هێزە سیاسییەکانی پەرلەمانی کوردستان لەوێوە شەڕی قووتی خەڵک بکەین".
باسنیوز
