په‌لاماردانی ته‌رمی دایكی په‌رله‌مانتارێكی كورد هەرا دەنێتەوە
له كاتی ناشتنی ته‌رمی خاتوو تۆغلوك دایكی پەرلەمانتاری كوردی باكوور ئایسه‌ل توغلوك كە جێگری هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌یە له ئه‌نكه‌را، گروپێكی نه‌ناسراو په‌لاماری گۆڕه‌كه‌ی ده‌ده‌ن و سووكایه‌تی به ته‌رمه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، بۆیه به ناچاری شوێنی به خاك سپاردنه‌كه‌ی ده‌گوازنه‌وه.
ئه‌م رووداوه كاربه‌ده‌ستانی توركیای نیگه‌ران كردووه و میدیاكانیش وه‌كو هه‌ڵسوكه‌وتێكی زۆر قێزه‌ون و نامرۆڤانه لێكی ده‌ده‌نه‌وه.
دایكی ئایسه‌ل توغلوك جێگری هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په و ئه‌ندام په‌رله‌مان له هه‌مان كاتدا، دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌نكه‌را به خاك ده‌سپێردرێ، گرووپێكی نه‌ناسراو گۆڕه‌كه‌ی هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه و سووكایه‌تی به تەرمەكەی ده‌كه‌ن، بۆیه خانه‌واده‌ی ئایسه‌ل ته‌رمه‌كه ده‌به‌ن بۆ پزیشكی داد، بڕیار ده‌ده‌ن له ئه‌نكه‌را نه‌ینێژنه‌وه و بیبه‌نه‌وه بۆ تونجه‌لی، چونكه پێیانوایه شوێنه‌كه‌ی پارێزراو نییه و ره‌نگه دووباره په‌لامار بدرێته‌وه.
له دوێنێوه زۆربه‌ی به‌رپرسانی ئاكپارتی و حكوومه‌ت ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وه‌یه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها سوله‌یمان سویلو وه‌زیری ناوه‌خۆی توركیا، ئاشكرای كرد كه چه‌ندین كه‌سیان له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه ده‌ستگیر كردووه و لێكۆڵینه‌وه‌ش ده‌ستی پێكردووه.
به‌كر بۆزداخ گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی قسه‌ی كرد و به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی كرد.
بۆزداخ پێیوایه ئه‌مه رووداوێكی زۆر قێزه‌ونه و هه‌رگیز نابێت قبووڵ بكرێت، ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌لاماری ته‌رمی دایكی ئه‌یسه‌لیان داوه به توندترین شێوه سزا بدرێن، چونكه له عادات و ئه‌خلاقی كۆمه‌ڵگه‌ی توركیدا نییه په‌لاماری گۆڕ و ته‌رمی مردوو بدرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌یشی میدیاكانی توركیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه، لێكۆڵینه‌وه به شێوه‌یه‌كی زۆر جیدی ده‌ستی پێكردووه و تاوانبارانیش ده‌ستگیر كراون، به‌ڵام له داهاتوو بۆ رای گشتی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
bas news-
