سەرۆک بارزانی: تا ئێستا هیچ به‌دیلێک نییه و ڕیفراندۆم دواناخرێت
له نوێترین لێدوانه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له شاری ئامێدی له که‌رنه‌ڤاڵی پشتگیریی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان سه‌رجه‌م دوودڵییه‌کانی ڕه‌وانده‌وه و ڕایگه‌یاند به هیچ جۆرێک ڕیفراندۆم دواناخرێت.
مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کەرنەڤاڵی گشتپرسی لە ئامێدی گوتارێکی پێشکەشکرد و لەبارەی بەدیلی ئەمریکا و وڵاتانی زلهێز بۆ دواخستنی گشتپرسی رایگەیاند: "تاوەکو ئێستا بەدیلی گشتپرسی بوونی نییە و دوای ناخەین".
ڕاشیگه‌یاند" وڵاتان باس له‌مافی مرۆڤ و دیموکراسی ده‌که‌ن، بۆیه نابه‌جێیه دژی خواستی کورد بوه‌ستنه‌وه، هه‌ر لایه‌نێکیش دژایه‌تی بکات، حسابی بۆ ناکه‌ین".
بارزانی له‌باره‌ی دوودڵییه‌کانی خه‌ڵک سه‌باره‌ت به ڕیفراندۆم گوتی: گوێ به هه‌ندێ میدیا و تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی مه‌ده‌ن، تا ئێستا هیچ به‌دیلێکی سه‌ربه‌خۆیی نیه و ڕیفراندۆم دواناخرێت".
لەبارەی بڕیاری پەرلەمانی عێراقیش بۆ رەتکردنەوەی گشتپرسی و لەکارلادانی نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: خۆتان ماندوومەکەن بڕیارەکانتان ناگەنە کوردستان.
هەروەها گوتیشی: "بەرپرسانی حکومەتی عێراق شەراکەت و تەوافوق و هاوسەنگی لە بەغدا قبوڵ ناکەن، ئێمەش خزمەتکردنی ئەوان قبوڵ ناکەین".
xor
