لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان گردبوونەوەیەک ئەنجام دەدرێت

 لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان گردبوونەوەیەک ئەنجام دەدرێت
ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی، دژی قسەکانی نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا، لە ھەولێر گردبوونەوەیەک ئەنجام دەدرێت.

تۆڕی ھەماھەنگی رێکخراوەکان لەگەڵ چەند رێکخراو و چالاکوانێکی شاری ھەولێر، ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی 15/9/2017 گردبوونەوەیەک لە دژی قسەکان برێت مەکگۆرک، لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە ھەولێر ئەنجام دەدرێت.

لەوبارەوە سیروان گەردی، سەرۆکی تۆڕی ھەماھەنگی ڕێکخراوەکان، ڕایگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ بە ھەماھەنگی لەگەڵ چەندین ڕێکخراو و چالاکوانان، لە کاتژمێر 5:00 ی ئێوارە لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتوەەکان لە ھەولێر، دژی قسەکانی برێت مەکگۆرک، نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا،کە بەناوی وڵاتان دژی دیموکراسیترین رێگای خەڵکی کوردستانن کە ریفراندۆمە، گربوونەوەیەکە ئەنجام دەدەین.

سەرۆکی تۆڕی ھەماھەنگی ڕێکخراوەکان، ئاماژەی بەوەش کرد، کە لە گردبوونەوەکەدا یاداشتێک دەدەنە نەتەوە یەکگرتووەکان و داواش لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و لێژنەی باڵای ریفراندۆمیش دەکەن بە ھیچ شێوەیەک ریفراندۆم دوا نەخرێت.











باسنيوز
Top