سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان زۆر بەتوندی بڕیاری لادانی نەجمەدین کەریم لە پارێزگاری کەرکووک رەت دەکاتەوە

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان زۆر بەتوندی بڕیاری لادانی نەجمەدین کەریم لە پارێزگاری کەرکووک رەت دەکاتەوە
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێ کە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان زۆربەتوندی بڕیاری ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق بۆ لادانی (د. نەجمەدین کەریم) لە پۆستی پارێزگاری کەرکووک، ڕەت دەکاتەوە.

دەقی راگەیاندراوەکە:

سەرۆکایەتیی هەرێمی کورستان زۆر بە توندی بڕیاری ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق بۆ لادانی بەڕێز دکتۆر نەجمەدین کەریم لە پۆستی پارێزگاری کەرکووک، ڕەت دەکاتەوە.

بەم هەنگاوەی پەرلەمانی عێراق، جارێکی دیکە شکستی شەراکەت و پێشێلکردنی دەستوور و نەهێشتنی بنەماکانی تەوافوق و گەڕانەوە بۆ زۆرینە و کەمینە دووپات کرایەوە.
گەلی کوردستان بەگشتی و جەماوەری پارێزگای کەرکووک بەهیچ شێوەیەک پابەندی ئەم بڕیارەی پەرلەمانی عێراق نابن، بەڕێز نەجمەدین کەریم لە پەرلەمانی عێراقەوە متمانەی پی نەدراوە تا لێی وەربگرنەوە. پارێزگاری کەرکووک بە هەڵبژاردن و لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک متمانەی وەرگرتووە و خەڵکی کەرکووک خاوەنی ئەو بڕیارەن نەک پەرلەمانی عێراق.
kdp-
Top