فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە

 فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوای بڕیاری لادانی نەجمەدین کەریم، پارێزگای کەرکووک، لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە، فراکسیۆنە کوردییەکان، بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە.

فراکسیۆنە کوردییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا، ئەویان خستە روو: "لە کاتێکدا کە وڵاتان خەریکی ئەوەن کێشەی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق بە دیالۆک چارەسەر بکەن، لەکاتێکدا پەرلەمان پێویستە ھەوڵی چارەسەری کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا بدات، دوو رۆژ بەر لە ئێستا، بڕیارێک بەبێ بەشداریکرنی ئێمە دەرچوو، کە دژی ریفراندۆم بوو، لە رووی شێواز و پەیڕەوی ناوخۆیەوە، بڕیارێکی نایاسایی بوو، ئێمە ئەمڕۆ ھەموو فراکسیۆنە کوردییەکان نەچووینە ناو پەرلەمان، لەکاتێکدا کە ئێمە نەچووین، بۆ ئەوەی پەیامی خۆمانیان پێ رابگەیەنین کە بڕیارەکەی پێرێیان، بڕیارێکی نایاسایی بوو".

لە بەیاننامەکەدا، ئەوەش روون کردووەتەوە: "ئێمە بە بڕیارەکەی پێشتر نیگەران بووین، کەچی ئەوان ئەمڕۆ بڕیارێکی دیکەیان لەگەڵ یەکەم چرکەی دانیشتنیان دەرکرد، ئەم جۆرە کارانەش لەگەڵ ھاوبەشەکانیان، مانای ئەوە دەگەیەنێت، کە ئەوان بڕوایان بە شەراکەت نییە، بڕوایان بە ھاوسەنگی سیاسی نەماوە، لەکاتێکدا لە دوای 2003وە سازانی سیاسی و ھاوسەنگی سیاسی کاری پێدەکرێت، کەچی کە ھەموو فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ناو ھۆڵی پەرلەمان نین، ئەوان بڕیارێکی نایاسایی دەدەن، چونکە یەکێک لە پێکھاتە سەرەکییەکان لە نێو پەلەمان نین، دووەمیشیان ئەو بڕیارە نایاساییە، چونکە بەپێی یاسای 171ی ساڵی 2014، ئەمەش واتا یاسای ھەڵبژاردنەکانی ساڵی 2008 ناگرێتەوە، بۆیە لە دادگای فیدڕاڵی ئەو بڕیارەی ئەمڕۆ پەرلەمان رەت دەکرێتەوە، بەداخەوە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراقی، بۆ داردەستی چەند لایەنێک بۆ ئەوەی ئەو بڕیارانەی پێ تێپەڕێنن".

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیاری لادانی نجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووکی بەبێ بەشداری فراکسیۆنە کوردییەکان دەرکرد.










باسنيوز
Top