دوو گەنجی دانیشتووی دەربەندیخان لە ئێران بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دا

دوو گەنجی دانیشتووی دەربەندیخان لە ئێران بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دا
شەوی ڕابردوو لەسەر ڕێگای پارێزگای هەمەدان لە ئێران، دوو گەنجی دانیشتووی شاری دەربەندیخان بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لدەست داوە.

نەقیب ڕێژەن بورهان، بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان، ڕایگەیاند "شەوی ڕابردوو 13/9/2017 لەسەر ڕێگای پارێزگای هەمەدان لە ئێران، دوو گەنجی دانیشتووی شاری دەربەندیخان بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە گیانیان لەدەست داوە".

گوتیشی "هەردوو گەنجەكە بەمەبەستی گەشتكردن بە ئۆتۆمبێلی خۆیان سەردانی ئێرانیان كردووە و تا ئێستا نەزانراوە ئۆتۆمبێلەكەیان وەرگەڕاوە، یان تووشی پێكدادان بووە لەگەڵ ئۆتۆمبێلی دیكەدا".

بەپێی زانیارییەكان گەنجەكان ناویان (بڕیار مەحموود و تێبین فەتاح) ە".










باسنیوز
Top