گه‌رمیان .. له خاڵێكى پشكنیندا ئۆتۆمبێل له كارمه‌ندێكى ئاسایش ده‌دا
سمكۆ عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى یاریده‌ده‌رێتى ئاسایشى كوڵه‌جۆ سه‌ر به ئاسایشی گه‌رمیان، ڕاگه‌یاند: "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێلێك له بازگه‌یه‌كى ئاسایش كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕێگه‌ى كه‌لار_ جه‌له‌ولا، له نزیك گوندى جومهیلهیه له ئاسایشێكى داوه".
ئاسایشه‌كه گه‌نجه و ناوى (شكار محه‌مه‌د)ـه، دانیشتووى شارى كه‌لاره.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره، ئاماژه به‌وه‌شدا، كه رووداوه‌كه په‌یوه‌ندى به كارى تیرۆرستییه‌وه نییه و شۆفێرى ئۆتۆمبێله‌كه‌ش ده‌ستگیر كراوه .
bas news-
