مۆسكۆ: دۆخی رۆژئاوای كوردستان ئاڵۆزتر دەبێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە ماریا زاخارۆڤا گوتەبێژ بە ناوی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا دووپاتی كردەوە كە هەڕەشەكانی توركیا لە بەرانبەر هێزەكانی سووریای دیموكرات بە جیدی وەردەگرن.
حكومەتی توركیا رایگەیاندووە كە هەڵمەتێكی گەورە لە دژی هێزەكانی سووریای دیموكرات دەست پێدەكەن، كە پێكهاتەی سەرەكی ئەو هێزە پەیەدەی باڵی رۆژئاوای كوردستانی پەكەكەیە.
زاخارۆڤا گوتی ئەم هەڕەشانەی توركیا ئەگەری هەیە ببێتە هۆی بەردەوامبوونی شەڕ و پێكدادانەكان لە نێوان كوردەكان و هێزە چەكداریە نایاساییەكانی لەلایەن توركیاوە پشتیوانی دەكرێن. بەم شێوەیە لەوە دەچێت دۆخەكە لە باكووری سووریا بەرەو زۆر خراپتر بچێت.
bas news-
