گومرگى گه‌رمیان قه‌رز ده‌كات
حسێن ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گومركى گه‌رمیان به ڕاگه‌یاند :" له‌سه‌ره‌تاى قه‌یرانى دارایی دا پاره‌ى خه‌رجییه‌كانى مانگانه‌مان كه‌م كرایه‌وه بۆ ملیۆنێك و 700 هه‌زار دینار، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ى داواكارییمان به‌رزكرده‌وه، پاره‌كه‌مان بۆ چوار ملیۆن دینار، زیاد كرا.
گوتیشى :" به‌و بڕه پاره زیادكراوه‌شه‌وه نا‌توانیین پاره بۆ سه‌رجه‌م خه‌رجییه‌كان ته‌رخان بكه‌ین، هه‌ر بۆیه به‌هۆى كه‌ڵه‌كه‌بوونى قه‌رزى بازاڕ له‌سه‌رمان بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان نه‌وه‌ستێت، داواكارییه‌كى دیكه‌مان به‌رز كرده‌وه بۆ زیادكردنى بودجه‌ى مانگانه‌مان".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، كه له ئێستاداو دواى ناردنى چەند فەرمانبەرێکمان ناردووە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرک و ئەوانیش بە وەزارەتی داراییان گوتووە، بڕیار دراوه به زیادكردنى خه‌رجییه‌كانى مانگانه‌مان بۆ (شه‌ش ملیۆن دینار)، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا به زاره‌كى ئه‌و به‌ڵێنه دراوه و به نوسراو پێمان نه‌گه‌یشتووه.
bas news-
