کەرکووک.. بە دەستڕێژی گوللە فەرمانبەرێک کوژرا
عەقید ئەفراسیاو کامیل، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکووک، ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە 23/5/2017، لە گەڕەکی ڕزگاری شاری کەرکووک، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو دەستڕێژی گوللە لە ھاووڵاتی بادی ساڵح محەمەد، کرد و دەست بەجێ گیان لەدەست دا و چەکدارەکانیش بۆ شوێنی نا دیار ھەڵاتوون".
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکووک، ئاشکراشی کرد: "قوربانییەکە فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کەرکووکە و ئێستاش ھێزەکانی پۆلیس دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە لە بارەی ھۆکاری کوشتنی ئەو فەرمانبەرە".
گوتیشی: "تائێستا بە تۆمەتی کوشتنی ئەو فەرمانبەرە، کەس دەستگیر نەکراوە".
BAS NEWS-
