رانیە.. پەرستگایەکی مێژوویی دۆزرایەوە
بارزان بایز، بەڕێوەبەری شوێنەواری راپەڕین، لە لێدوانێکدا ڕاگەیاند: "بەھاوکاری تیمێکی مۆزەخانەی بەریتانیا و لە میانی کارکردن و پشکنین بۆ شوێنەواری دەربەندی رانیە، بینای پەرستگایەکمان دۆزییەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 2500 ساڵ بەر لە ئێستا، کە بەسەردەمی فورسییەکان ھەژمار دەکرێت".
بەڕێوەبەری شوێنەواری ڕاپەڕین، ئەوەشی روون کردەوە: "ھاوکات لەو شوێنەو لە دوو شوێنی تری نزیک بەو شوێنەوارە، لەمیانی گەڕان و پشکنینەکەدا، ژمارەیەک پارچەی شوێنەواری و شورایەکی مێژوویمان دۆزیوەتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو: "بڕیارە لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵدا قۆناغێکی تری کنەو پشکنین لە چەند ناوچەیەکی شوێنەواری دەست پێ بکەین و ئومێد دەکەین دەستکەوتی گرنگی شوێنەواریمان لێیان دەست کەوێت".
BAS NEWS-
