نەجیبە نەجیب: بڕیارە عەبادی بانگھێشتی پەرلەمان بكەین.. لەبارەی پارەی جووتیارانی هەرێمە
(نەجیبە نەجیب) ئەندامی لیژنەی ئابوری و وەبەرھێنان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "سەرۆكوەزیرانی عێراق سوورە لەسەر بڕیارەكەی خۆی كە ھەر بڕێك پارە بۆ جووتیاران خەرج بكرێت، تەنیا ١٧%ـی بۆ جووتیارانی ھەرێم خەرج دەكرێت، سەرەڕای ئەوەی چەندین جار داوای لێ كراوە لە بڕیارەكەی پاشگەز ببێتەوە".
(نەجیب) گوتیشی، "لەبەر ئەوەی ئەو بڕیارەی سەرۆكوەزیران نایاسایی و نادەستوورییە، بڕیاریان داوە كە سەرۆكوەزیران (حەیدەر عەبادی) بانگھێشتی پەرلەمان بكەن و لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكەن لەسەر ئەو پرسە."
ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند، ئەو بڕیارە، ستەمێكی گەورەیە لە جووتیارانی ھەرێمی كوردستان دەكرێت و، جیاوازی لە نێوان جووتیارانی عێراق و ھەرێمی كوردستاندا دەكرێت.
kdp-
