کۆنسووڵی سعوودیە، هیوادارە پێوەندیی ئابووری و بازرگانیی هەرێم و وڵاتەکەی بەرەو قۆناغێکی نوێتر هەنگاو بنێ
رۆژی پێنج شه‌ممه 2ـی3ـی2017 له سه‌لاحه‌دین، (مەسعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له (فه‌یسه‌ڵ بن مه‌نسوور ئه‌لعتێبی) كونسووڵی نوێی شانشینی عه‌ره‌بی سعودییه له هه‌ولێر كرد.
له دیدارێكدا، كونسووڵی نوێی شانشینی عه‌ره‌بی سعودییه (فه‌یسه‌ڵ بن مه‌نسوور ئه‌لعتێبی) سڵاوی شا و جێنشینی سعودیای به (سه‌رۆك بارزانی) راگه‌یاند و، خۆشحاڵیشی ده‌ربڕی بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك كونسووڵی نوێی وڵاته‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر و، هیوای خواست پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و سعودییه به‌ره‌و قۆناغێكی نوێتر هه‌نگاو بنێت، به‌تایبه‌تی له هەردوو كەرتی ئابووری و بازرگانی.
لای خۆیەوە (سه‌رۆك بارزانی) وێڕای ده‌بڕینی خۆشحاڵی بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی كونسووڵی نوێی سعودییه له هه‌ولێر، پته‌وتركردنی پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ سعوودیە دووپات كرده‌وه و ئاماده‌یی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ هاوكاریكردنی كاره‌كانی كونسووڵگهریی سعودییه له هه‌ولێر ده‌ربڕی.
كونسووڵی نوێی شانشینی عه‌ره‌بی سعودییه پێزانینی خۆی بۆ هاوكاری و پشتیوانیكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كاره‌كانیان ده‌ربڕی و، ئومێدی ئه‌وه‌ی خواست ئاستی ئه‌م په‌یوه‌ندییه پته‌وه ببێته بنه‌مایه‌كی باشتر بۆ هەردوولا.
kdp-
