"ئەو ناوچانەی شنگال کە بەدەست داعشەوەن، ئازاد دەکرێنەوە"
(عەبدولخالق باپیر)، بەرپرسی پێشووی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دهۆک، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''پلان هەیە بۆ ئازادکردنەوەی ئەو ناوچانەی شنگال، کە ئێستا بەدەست داعشەوەن و، دەبێ دوای ئازادکردنەوەی مووسڵ، ئەو ناوچانەی نیزیک شنگال و سنووری عێراق و سووریا بەتەواوەتی ئازاد بکرێنەوە.''
(عەبدولخالق باپیر) گوتی: ''هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ ئازادکردنەوەی هەر بستەخاکێکی کوردستان لە ئامادەباشی دایە و بڕیارە هیچ بستەخاکێکی کوردستان بەدەست داعشەوە نەمێنێت.''
(وەحید باکووزی)، بەرپرسی لقی شنگالی پارتی دیموکراتی کوردستانیش بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئاشکرا کرد: ''هەموو شتێک ئامادەیە بۆ ئازادکردنەوەی ناوچەکانی شنگال، بەڵام چاوەڕوانی پرۆسەکەی مووسڵ دەکەین، چونکە لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان، بە سەرپەرشتیی ئەمەریکا و سوپای عێراق هەماهەنگمیان هەیە، دەنا هەموو پلانەکە ئامادەیە و بەزووترین کات ئەو کۆمەڵگا و گوندانە ئازاد دەکرێنەوە.''
kdp-
