هاوپه‌یمانییەتی مه‌هه‌په و ئاكپارتی بەهۆی ئاڵای كوردستانەوە هەڵنەوەشایەوە
پارتی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستی مه‌هه‌په له باره‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور هاوڕایه له‌گه‌ڵ ئاكپارتیدا، هه‌روه‌ها له‌ناو په‌رله‌مانیشدا به پاڵپشتی مه‌هه‌په ئاكپارتی توانی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور بخاته گشتپرسییه‌وه، كه له 18 ماده پێكهاتووه و ئه‌گه‌ر ده‌نگی به‌ڵێی هێنا، ئیدی سیسته‌می توركیا له په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ده‌گۆڕێت.
كاتێك بارزانی سه‌ردانی توركیای كرد، ئاڵای كوردستان له‌نێو فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك هه‌ڵكرا، ئیدی ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی به توندی له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا ره‌خنه‌ی له حكوومه‌تی توركیا گرت و به هه‌ڵوێستێكی شه‌رمه‌زارانه‌ی له قه‌ڵه‌م دا.
باخچه‌لی ئاماژه‌ی دا كه شه‌رمه‌زارییه بۆ توركیا ئاڵای كوردستان له ته‌ك ئاڵای توركیادا داناوه، هه‌روه‌كو پێشوازیشی له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كردووه.
دوای ئه‌م گوتانه ئیدی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا لایه‌نگرانی ئاكپارتی و مه‌هه‌په كه‌وتنه دژایه‌تیكردنی یه‌كتری و قسه‌ی ناشیرینیان به یه‌كتری گوت، ته‌نانه‌ت عه‌بدولقارد سه‌لفی رۆژنامه‌نووسی نزیك له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و ده‌وڵه‌تی باخچه‌لی سه‌رۆكی مه‌هه‌په به توندی لێدوانیان له دژی یه‌كتری دا له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان.
سه‌لفی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانی له‌نێو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی و باش وه‌سف كرد، به‌ڵام باخچه‌لی قسه‌ی پێ كرد و تا ئاستێك سووكایه‌تیشی پێكرد، بۆیه سه‌لفی به فه‌رمی داوای یاسایی له‌سه‌ر باخچه‌لی تۆمار كرد.
دوێنێ له وتارێكدا كه له پێگه‌ی خۆی له تویته‌ر بڵاوی كرده‌وه، باخچه‌لی وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ی دایه‌وه كه ده‌یانگوت ئیدی هاوپه‌یمانی ئاكپارتی و مه‌هه‌په له‌سه‌ر ئاڵای كوردستان كۆتایی پێهات، له گشتپرسیدا لایه‌نگرانی مه‌هه‌په ده‌نگ به به‌ڵێ ناده‌ن.
باخچه‌لی له وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی داوه، كه هه‌رچه‌نده ئه‌وان دژی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان بوونه له توركیا، به كارێكی شه‌رمه‌زاری ده‌زانن، وه‌لێ ئه‌مه نابێته هۆكاری ئه‌وه‌ی پاشگه‌ز ببنه‌وه له سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی و به به‌ڵێ ده‌نگی بۆ ده‌ده‌ن، چونكه سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی به باش ده‌زانن بۆ هاووڵاتیانی توركیا.
باسنيوز
