هەورامان.. گەنجێکی کورد بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا
دوێنێ چوارشەممە 2017 -3- 1 هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەناو شاری نۆدشە لە هەورامان بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی کڕین و فرۆشتنی باری قاچاخ، تەقەیان لە سەرنشینی ئۆتۆمبێلێک کردووە و گەنجێکی کورد بەناوی (ئارمان چەنگیزی) تەمەن 22 ساڵ دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراوە، سەرەنجام دەرکەوتووە کە باری ئەو ئۆتۆمبێلە تەنیا "کاکڵە گوێز" بووە و هیچ بارێکی قاچاخی پێ بەنووە.
بەپێی هەمان سەرچاوە ئێستا بارودۆخی شارۆچکەی نۆدشە ناجێگیرە و هێزە ئەمنییەکان لەناو شار چەندین بازگەی پشکنینیان داناوە.
باسنیوز
