هەورامان.. گەنجێکی کورد بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا

 هەورامان.. گەنجێکی کورد بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا
گەنجێکی کوردی خەڵکی شارۆچکەی (نۆدشە)ی سەر بە هەورامان لە پەرێزگای کرماشان، بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا.

دوێنێ چوارشەممە 2017 -3- 1 هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەناو شاری نۆدشە لە هەورامان بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی کڕین و فرۆشتنی باری قاچاخ، تەقەیان لە سەرنشینی ئۆتۆمبێلێک کردووە و گەنجێکی کورد بەناوی (ئارمان چەنگیزی) تەمەن 22 ساڵ دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراوە، سەرەنجام دەرکەوتووە کە باری ئەو ئۆتۆمبێلە تەنیا "کاکڵە گوێز" بووە و هیچ بارێکی قاچاخی پێ بەنووە.

بەپێی هەمان سەرچاوە ئێستا بارودۆخی شارۆچکەی نۆدشە ناجێگیرە و هێزە ئەمنییەکان لەناو شار چەندین بازگەی پشکنینیان داناوە.








باسنیوز
Top