عەلی بەدیری: عێراق و تورکیا دان بەسەربەخۆیی کوردستان دەنێن
سایتی هەواڵی (مەعلومە)ی عەرەبی لە زاری سەرۆكی كوتلەی پەرلەمانی حزبی دەعوە "عەلی بەدیری" بڵاویكردۆتەوە كە بەغدا و ئیستەنبول پشتگیری لە سەربەخۆیی كوردستان دەكەن، زانیاریشیمان هەیە كە لە ماوەیەكی نزیكی ئایندەدا شاندێكی سەركردایەتی كوردستان دەگەنە بەغدا بۆ تاوتوێكردن و یەكلاكردنەوەی پرسی سەربەخۆیی و رێككەوتن لەسەر دۆخی ناوچە جێناكۆكەكان.
بەدیری دەشڵێت : سەردانی بارزانی بۆ توركیا بە مەبەستی ئەوەیە دوا بریاری سەربەخۆیی بدەن و دەست بە راگەیاندنی سەربەخۆیی بكەن.
دەشڵێت : هەڵدانی ئاڵای كوردستان بۆ یەكەمجار لە توركیا وا بە ئاشكرایی و بە شانازییەوە، ئاماژەیەكی ڕوونە كە توركیا دانی ناوە بە سەربەخۆیی كوردستان.
xor
