حەشدی شەعبی هێزێکی ٤٠٠ کەسیی گەڕاندەوە خورماتوو

حەشدی شەعبی هێزێکی ٤٠٠ کەسیی گەڕاندەوە خورماتوو
بەرپرسی لقی ٢٢ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان زانیاریی لەسەر ئەو فرقە سەربازییەی حەشدی شەعبی دەدات، کە هێنراونەتە خورماتوو و دەڵێ، ژمارەیان ٤٠٠ کەسە.

(ئەکرەم ساڵح)، بەرپرسی لقی ٢٢ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''٢٧ی مانگی ٤ی پارەکە ڕێککەوتنێک لەنێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و (هادی عامری)، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی (بەدر)دا کرا و، دوای شەڕەکەی (دووز خورماتوو)، بەپێی ئەو ڕێککەوتنە هێزێکی هاوبەش لەنێوان حەشد و پێشمەرگەدا دروست کرا، بۆ ئەوەی مانگێک ئەمنییەتی شارەکە بگرنە دەست و دوای مانگەکەش پۆلیس و ئاسایش شارەکە بپارێزن. بەڵام ئەو هێزانەی حەشد کە هاتنە (دووز)، ئیتر نەچوونەوە دەرێ و، ماوەیەک پێش ئێستا، کە شەڕی مووسڵ دەستی پێ کرد، ژمارەیەکی کەمی ئەو کەتیبەیەیان هێشتنەوە و ئەوانی دیکەیان بردن بۆ شەڕی مووسڵ. ئێستا ئەم هێزەی هاتووە بۆ (خورماتوو)، هەمان ئەو کەتیبەیەیە کە بران بۆ شەڕی مووسڵ، بەڵام ئەم جارە تۆکمەتر و پۆشتەتر گەڕاونەتەوە و ژمارەیان ٤٠٠ کەسە.''

(ئەکرەم ساڵح) گوتیشی: ''بوونی ئەو هەموو هێزە لە شارەکەدا کاریگەریی خراپ لەسەر ئەمنییەتی شارەکە دادەنێت.''
kdp-
Top