قودسی عه‌ره‌بی: گرووپێکی حەشدی شەعبی داوای دامەزراندنی کۆماری ئیسلامیی عێراق دەکات
بەپێی ڕاپۆرتێکی قودسی عه‌ره‌بی، (مازن ئه‌لمازنی) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له لێدوانێكدا گوتوویه‌تی: ''دیارترین هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كدار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له پارێزگاری به‌سره، نه‌بوونی سه‌قامگیریی ئاسایش و زۆربوونی تاوان و بڵاوبوونه‌وه‌ی بهنگهمهنییه.''
هه‌روه‌ها ڕایگەیاندووە، ده‌یان هێزی چه‌كداری نه‌ناسراو باره‌گایان له پارێزگاكه كردووەته‌وه و، هیچ كه‌سێك نازانێت ئه‌وانه چی ده‌كه‌ن و كێ به‌رپرسه لێیان؛ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێزه‌كانی ئاسایش ناتوانن هیچیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن و هیچ چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م بارودۆخه نییە.
(غه‌سان عه‌تیه) لێكۆڵه‌رێكی عێراقییه و هۆشداری ده‌دات له‌باره‌ی زیادبوونی توندڕۆییی تائیفی و ده‌ڵێت: ''ئاشكرایه چەکدارانی داعش به‌مزوانه كۆتاییان دێت، به‌ڵام توندڕۆ شیعه‌كان زۆر مه‌ترسیدارن و ئه‌وانن هه‌ڕه‌شه دروست ده‌كه‌ن له‌سه‌ر (عه‌بادی)ی سەرۆکوەزیران، هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر ئێران بیه‌وێ یاریی به كارتی توندڕۆیی شیعه بكات له عێراق، له ڕێگه‌ی پێدانی چه‌ك و پاره‌وه، ئه‌وا كێشه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن به‌تایبه‌ت چه‌كدارانی شیعه له‌ناو خۆیاندا دابه‌ش بوون و ئه‌وانه‌ی كه ئێستا له شه‌ڕدا ده‌كوژرێن منداڵی خێزانه هه‌ژاره‌كانی باشووری عێراقن.''
بەپێی ڕاپۆرتەکە، (خه‌زعه‌لی) پێشتر له لێدوانێكدا ههڕەشهی كردووه و ده‌ڵیت: ''هه‌روه‌ك چۆن سه‌ری داعشمان پان كردووه، هه‌ر به‌و جۆره‌ش سه‌ری ئه‌و سیاسییانه پان ده‌كه‌ینه‌وه كه خاكی عێراقیان فرۆشت و ده‌ریان ده‌كه‌ین له عێراق''، هه‌ر به‌و زمانی ههڕشهكردنهوه ده‌ڵێت ''هه‌ندێك له سیاسییه‌كان دژی به‌شداریكردنی حه‌شدی شەعبی بوون له شه‌ڕی ته‌له‌عفه‌ر له سنووری مووسڵ، به‌ڵام ئێستا حه‌شدی شه‌عبی به‌شداری له شه‌ڕی لای ڕاستی مووسڵ و ته‌له‌عفه‌ریش ده‌كات، سه‌بارەت بە دژ وه‌ستانه‌وه‌ی ئه‌و سیاسییانه، هه‌روه‌ك چۆن ئاماده بووین له شه‌ڕه‌كاندا، به‌و جۆره‌ش ئاماده ده‌بین له سیاسه‌تی وڵات و گه‌نده‌ڵی ناهێڵین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌شد ده‌مێنێته‌وه و قه‌ت هه‌ڵناوه‌شێته‌وه.''
له‌لایه‌كی دیکەوە، (عه‌لی ئه‌لیاسری) سكرتێری گشتیی چه‌كداره‌كانی (سه‌رایا الخراسانی) گوتوویه‌تی، هێزه‌كانیان سه‌ربه عێراق نین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عێراق دروستی نه‌كردوون و هێزه‌كانیان له‌هه‌ر شوێنێ پێویست بكات شه‌ڕ ده‌كات. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت سه‌رایا هیچ ڕێنماییه‌ك له عێراق وه‌رناگرێت، چونكه له‌لایەن عێراقه‌وه دروست نه‌كراوه و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبین له‌ناو حكوومه‌ت ئه‌وانه‌ن پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی حكوومه‌تی عێراقی ده‌بن، به‌ڵام سه‌رایا له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی حكوومه‌تدایه و به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییان كار ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ڕوون كرده‌وه كه ''به‌رژه‌وه‌ندیی ئێمه وه‌ك شیعه و وه‌ك عێراقی و به‌رپرسانی كه له بەرگری كار ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌یه كه له‌هه‌ر شوێنێك و كاتێك به‌رژه‌وه‌ندیمان بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه شه‌ڕ ده‌كه‌ین.''
لەو بارەیەوە، (ئه‌لیاسری) داوا ده‌كات كه ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی له عێراق دابمه‌زرێنرێت وه‌ك كۆماری ئیسلامیی ئێران، ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه كه بزووتنه‌وه‌كه‌یان سه‌ربه ویلایه‌تی ئیمام فقیهیه له ئێران و سه‌ربه ده‌سه‌ڵاتی عێراقی نییه.
kdp-
