داهێنەرەکەی ڤیاگرا چارەسەرێکی نوێی بۆ کێشەی سێکسی دۆزیەوە
بەپێی وتەکانی پرۆفیسۆر ئیلی "ئەم دەرمانە ئێستا لە بازاڕدا دەستدەکەوێت و لەکۆی 10 پیاودا یارمەتی نۆیان دەدات، کە لەکاتی پەیوەندی سێکسیدا کێشەی خێرایی زوو گەیشتن بە ئۆرگازمیان هەیە.
بەپێی زانیاریەکان ئەم دەرمانە نوێیە Fortacin پێکهاتووە لە دوو ماددەی بێهۆشکەر بەڕێژەیەکی کەم، کە کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی هەستیاری و یەکسان ڕاگرتنی هەستەکان لەکاتی سێکسدا و درێژکردنەوەی ماوەی گەیشتن بە ئۆرگازم.
لەڕاپۆرتێکی کۆمەڵەی پزیشکی نێودەوڵەتی بۆ زانستی سێکسی، باس لەوەدەکات کە لە 40% پیاوان کێشەی زوو گەیشتن بە ئۆرگازمیان هەیە، بەتایبەتی لە خولەکی یەکەمی پەیوەندی سێکسیدا، بەگشتیش ئەو پیاوانەی ئەم کێشەیەیان هەیە تەمەنیان لەنێوانی 18-60 ساڵیدایە.
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکەش ئەو پیاوانەی ئەم دەرمانە نوێیەیان بەکارهێناوە پێش پەیوەندی سێکسی بۆ ماوەی سێ مانگ، تێکڕای ماوەی گەیشتنیان بە ئۆرگازم پێنج جار زیادی کردووە بەراورد بە پێشتر.
پرۆفیسۆر ئیلی ئاماژە بەوەشدەکات کە پاش 9 مانگ لە بەکارهێنانی ئەم دەرمانە نوێیە، درێژی ماوەی گەیشتن بە ئۆرگازم لە یەک خولەکەوە دەگۆرێت بۆ 8-10 خولەک واتە بەتێکڕای 10 جار زیاد دەکات.
xandan -
