ئاسایشی سلێمانی: ده‌ست به‌سه‌ر پێنج ته‌ن برنجی كرماویدا گیرا
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كی بۆخه‌ندان نێردراوه، ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو له‌ناوی شاری سلێمانی له‌دوو گه‌ڕه‌كی جیاوازدا له‌دوو كۆگای ماڵان‌دا ده‌ستیانبه‌سه‌ر پێنج ته‌ن برنج-دا گرتووه له‌جۆری ( سه‌نوایت ).
ئاماژه‌به‌وه‌كراوه، برنجه‌كه به‌شێوازێكی نادروست له‌ناو كۆگای ماڵان و شوێنی نه‌شیاودا هه‌ڵگیرابوون، به‌هۆیه‌وه خراپ بووه‌و كرمی كردووه، بۆ به‌كارهێنان نه‌شیاو بووه.
ئاسایش رونیكردووه‌ته‌وه، خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه برنجه‌كه وشك بكاته‌وه‌و دووباره له‌ئاشی بداته‌وه، دواتر له ناوكیسه‌ی تایبه‌تدا له‌بازاڕه‌كاندا بیفرۆشێته‌وه.
"سه‌رجه‌م برنجه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌و خاوه‌نه‌كه‌ی ڕوو به‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه"، راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایش واده‌ڵێت.
xandan -
