قوباد تاڵه‌بانی: پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان لاده‌برێت
له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2016ه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار به سیسته‌می پاشكه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌ئامانجی “كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی و زیادكردنی داهات”.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌فه‌یسبوو بڵاویكرده‌وه، "له‌مه‌ودوا مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌واده‌ی خۆیدا و به‌بێ هیچ پاشه‌كه‌وتێك ده‌درێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوووه، زه‌وی بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابینده‌كرێت كه تاوه‌كو ئێستا سودمه‌ندنه‌بوون.
دوێنێ سێشه‌ممه، قوباد تاڵه‌بانی له‌میانی وتارێكدا هات له‌ڤیستیڤاڵی 47 هه‌مین یادی به‌قه‌زاكردنی كه‌لار رایگه‌یاند، ده‌ستیانكردووه به‌چاكسازی راسته‌قینه‌و به‌رجه‌سته له‌سیستمی حوكمڕانیمان له‌وه‌زاره‌تی دارایی و باشتر مامه‌ڵه‌كردن به‌داهاتی كوردستانه‌وه، له‌تۆماركردنی گشتی موچه‌خۆر له‌رێگه‌ی سیستمێكی بایۆمه‌تری بۆ نه‌هێشتنی بندیوار‌و دوو موچه‌و سێ موچه‌ی نایاسایی و رێكخستنه‌وه‌ی میلاكات .
له‌چه‌ند مانگی رابردووش‌دا چه‌ندین جار به‌رپرسانی حكومه‌ت باسیان له پێداچونه‌وه به سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی موچه‌دا كردووه، به‌ڵام تائێستا پێداچونه‌وه‌ی پێدا نه‌كراوه.
بڕیاری حوكمه‌تی هه‌رێم بۆ پاشكه‌وتكردنی بڕێك له‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه جێبه‌جێكراو به‌پێی سیسته‌مه‌كه، مانگانه بڕێك له موچه له نێوان سه‌دا 20 بۆ سه‌دا 75 پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت، تائێستا حكومه‌ت میكانیزمی دانه‌وه‌ی ئه‌و پاشه‌كه‌وته‌ی دیارینه‌كردووه.
هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی سێ ساڵه له‌قه‌یرانی داراییدایه كه ده‌سه‌ڵاتداران هۆكاره‌كه‌ی بۆ دابه‌زینی نرخی نه‌وت و خه‌رجی شه‌ڕی داعش و هاتنی ئاواره‌یه‌كی زۆر ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
xandan -
