قایمقامیه‌تی سلێمانی فرۆشتنی قیمه‌ی ئاماده‌كراو قه‌ده‌غه ده‌كات
گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ئه‌مڕۆ له راگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه وتی "له‌مه‌ودوا فرۆشتنی قیمه‌ی ئاماده‌كراو قه‌ده‌غه ده‌كرێت چونكه گومان ده‌كرێت ئه‌و قیمانه‌ی كه به ئاماده‌كراوی ده‌فرۆشرێت له‌رووی ته‌ندروستیه‌وه گونجان نه‌بن بۆ خواردن".
وتیشی "ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌رقاڵی ئه‌و كاره‌ن پێویسته له‌به‌رچاوی كڕیار قیمه‌كه ئاماده‌بكه‌ن ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كڕیار دڵنیاببێته‌وه له جۆری ئه‌و گۆشته‌ی كه ده‌كرێت به‌قیمه".
گۆران قادر ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات، مه‌به‌ست له‌و بڕیاره پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیانه چونكه به‌پێی ئه‌و به‌دواداچونانه‌ی كه لیژنه‌كان كردوویانه ده‌ركه‌وتووه به‌شێك له فرۆشیاران "گۆشتی نه‌گونجاو" به‌كارده‌هێنن له‌دروستكردنی قیمه‌دا.
جه‌ختیشیكرده‌وه، لیژنه هاوبه‌شه‌كان به‌دواداچونه‌كانیان ده‌ستپێكردووه و هه‌ر فرۆشیارێك پابه‌ند نه‌بێت رووبه‌ڕووی سزایی یاسایی ده‌كرێته‌وه،داواشی له‌هاوڵاتیان كرد له‌مه‌ودوا قیمه‌ی ئاماده‌كراو نه‌كڕن.
xandan -
