سبه‌ینێ هه‌ده‌په ده‌ست به‌بانگه‌شه‌ی"نه‌خێر"ده‌كات بۆ گۆڕينی ده‌ستوور
وته‌بێژی هه‌ده‌په ئه‌مڕۆ له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له په‌رله‌مانی توركیا ڕایگه‌یاند پارتی دیموكراتی گه‌لان سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه له شاری ئه‌سته‌نبوڵ و ئامه‌د و ئیزمیر ده‌ست به بانگه‌شه ده‌كات و له‌ڕیفراندۆمدا ده‌ڵێن"نه‌خێر".
"ئه‌گه‌ر ده‌نگی نه‌خێر سه‌ركه‌وێت هه‌مووكه‌س قازانج ده‌كات و وڵات جارێكی تر دهگهڕٍێتهوه قۆناغی گفتوگۆی ساڵانی 2013بۆ 2014 كه پرۆسه‌ی ئاشتی به‌ڕێوه‌ده‌چوو چونكه هیچ بژارده‌یه‌كی ترنیه" بایده‌میر وای وت.
له‌توركیا هه‌ردوو پارتی جه‌هه‌په و هه‌ده‌په دژی ئه‌نجامدانی گۆڕانكارین له‌ده‌ستوورو و سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه، پارتی ده‌سه‌ڵاتدار ئاكپارتی له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په پشتگیری گۆڕینی ده‌ستوور ده‌كه‌ن.
په‌رله‌مانی توركیا 21ی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ، پرۆژه‌یاسای گۆڕانكاری له ده‌ستوری ئه‌و وڵاته بۆ جێگیركردنی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی به‌ده‌نگی 339 په‌رله‌مانتار پهسهندكردو بڕیاره له 16 ی نیساندا بخرێته ریفراندۆمه‌وه.
یاساكه به‌ناوی (یاسای گۆڕانكاری ده‌ستوری كۆماری توركیا) به 339 ده‌نگی به‌ڵێ و 142 ده‌نگی نه‌خێر و 5 ده‌نگی به‌تاڵ و 2 ده‌نگی سوتاو په‌سه‌ندكرا و په‌رله‌مانتارانی ئاكه‌په پێشوازییان له‌په‌سه‌ندكردنی یاساكه كرد.
به‌پێی یاساكه ژمارەی پەرلەمانتاران لە ٥٥٠ پەرلەمانتارەوە دەبێت بە ٦٠٠ پەرلەمانتار و تەمەنی خۆپاڵاوتن بۆ پەرلەمان لە تەمەنی ٢٥ ساڵییەوە دەکرێت بە ١٨ ساڵ.
هه‌روه‌ها هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆكکۆمار پێنج ساڵ جارێک و لەهەمان ڕۆژدا ئەنجام دەدرێت و سەرکۆمار پەیوەندی لەگەڵ پارتەکەی ناپچڕێنێت.
ماوەی ویلایەتی سەرۆكکۆمار به‌پێی یاساكه پێنج ساڵه‌و یەک کەس دەتوانێت تەنها دوو خول خۆی بۆ سەرۆكکۆمار هەڵبژێرێت، ئەو پارتانەی کە دەیانەوێت پاڵێوراوی سەرکۆماریان هەبێت، پێویستە لانی کەم لە سەدا پێنجی کۆی دەنگەکانی وڵاتیان بەدەست هێنابێت، یان ١٠٠ هەزار دەنگدەر دەنگی پێدابن.
له یاساكه‌دا ئه‌وه هاتووه، ئەو پاڵێوراوەی لەهەڵبژاردن لەسەرووی سه‌دا پەنجای دەنگەکان به‌ده‌ست بهێنێت بە سەرکۆمار هەڵدەبژێردرێت و هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی تورکیا و سەرکۆمار بەیەکەوە لە 3ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ئەنجام دەدرێت.
xandan -
