فەرماندەیەکی پێشمەرگە: قەناس بەدەستەکانی داعش ڕاهێنانێکی زۆریان پێ کراوە

 فەرماندەیەکی پێشمەرگە: قەناس بەدەستەکانی داعش ڕاهێنانێکی زۆریان پێ کراوە
فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، دواین ئاماریان لەبارەی کوشتنی قەناس بەدەستەکانی داعش ئامادە کردووە کە بەپێی راپۆرتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، تەواوی قەناس بەدەستەکان، کەسانی بیانی بوون و لە ئاستێکی بەرزدا ڕاهێنانی سەربازییان بینیبوو”.

هاشم سیتەیی، فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە میحوەری شنگال، ڕایگەیاند: “ڕاپۆرتی کۆتایی لەسەر کوژراوانی قەناس بەدەستی داعش بەزرکراوەتەوە و تائێستا زیاتر لە 100 قەناس بەدەستی داعش کوژراون”.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە تەواوی ئەو قەناس بەدەستانە، “کەسانی بیانی بوون” و بەشێکی زۆریان راهێنانی سەربازییان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بینیوە. گوتیشی: "بەداخەوە زۆر پێشمەرگەی کوردستان بەهۆی گوللەی قەناس بەدەستەکانی داعش شەهید بوون، بۆیە ئێستا سەرجەم ئەو شوێنانەی قەناس بەدەستی داعش تێدابوو، هێزی پێشمەرگەی لێیە و لەبەرانبەردا هێزی پێشمەرگە یەکەیەکی تایبەتی بۆ قەناس بەدەستەکانی داناوە و کاری خۆیان دەکەن".











باسنیوز
Top