نەجمەدین کەریم سکاڵا لەدژی بەرپرسی دەزگایەکی پارتی لە کەرکووک تۆمار دەکات

 نەجمەدین کەریم سکاڵا لەدژی بەرپرسی دەزگایەکی پارتی لە کەرکووک تۆمار دەکات
پارێزگاری کەرکووک، سکاڵای یاسایی لە دژی بەرپرسی دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە کەرکووک تۆمار دەکات و بەرپرسی دەزگاکەش دەڵێت: “دەیانەوێت کەرکووک جێ بهێڵین”.

بەپێی بەڵگەنامەیەک کە وێنەیەکی دەست کەوتووە و تێیدا بنکەی پۆلیسی ئازادی لە کەرکووک، داوا لە کاوێز مەلا پەروێز، بەرپرسی دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی لە کەرکووک دەکات، لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی کەرکووک ئامادە بێت.

لەمبارەیەوە کاوێز مەلاپەروێز ڕایگەیاند: “نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک، داوایەکی یاسایی لە دژ تۆمار کردووم و دەیەوێت لە دادگاکانی عێراقی دادگاییم بکات، کەیسی دادگاییەکەش پەیوەندی بە وتارێکمەوە هەیە کە لە ساڵی 2015 لە ڕۆژنامەیەکی هەولێر و دیمانەیەکی تەلەفزیۆنی لە ساڵی 2014دا کراوە”.

ئەو بەرپرسەی دەزگاکەی پارتی لە کەرکووک، پێی سەیرە کە لە کاتێکدا وتار و دیمانەکەشی بۆ کەناڵ و دەزگا میدیاییەکانی ناو هەرێمی کوردستان بووە، کەچی پارێزگاری کەرکووک “دەیەوێت بەپێی دادگاکانی عێراق دادگاییم بکەن”.

ئەوەشی نەشاردەوە: “ئەوەی کراوە، فشار دروستکردنە بۆ ئەوەی کەرکووک بەجێ بهێڵێن، جارێک بە هەڕەشە و جارێک بە هەڵدانی نارنجۆک، ئێستا ڕێگایەکی دیکەیان گرتووەتە بەر، بۆ ئەوەی ئەم شارە بەجێ بهێڵین کە ئەویش دادگایە".














باسنیوز
Top