ھێزەكەی پێشمەرگەی عەرەب لە سنووری رەبیعە و زوممار جێگیر دەكرێن
(حەسەن خەلۆ)، بەرپرسی ناوچەی پارتی لە زوممار، رایگەیاند: "لە ماوەی رابردوودا ھەزار پێشمەرگەی عەرەب مەشق و راھێنانیان تەواو كرد و لە ئێستادا ئەو ھەزار پێشمەرگەیە بەسەر دوو فەوجدا دابەش كراون و، سەرقاڵی دروستكردنی سەربازگەیەكین لە سنووری زوممار، دواتر ھێزەكە بەسەر ناوچەكەدا دابەش دەكەین و خەریكە ئامادەكارییەكان تەواو دەكەین".
(خەلۆ) گوتیشی: "دوای جێگیركردنی ئەو ھێزە لە ناوچەی رەبیعە و زوممار، ھەزار پێشمەرگەی دیكە دەست بە مەشق و راھێنان دەكەن، پاش ئەوانیش ھەزاری دیكەیش مەشق و راھێنان دەكەن، كە دەبنە سێ ھەزار پێشمەرگەی عەرەب".
KDP
