داوا دەکرێت بۆ چۆڵکردنی گوندە سنوورییەکان فشار لەسەر پەکەکە زیاد بکرێت

 داوا دەکرێت بۆ چۆڵکردنی گوندە سنوورییەکان فشار لەسەر پەکەکە زیاد بکرێت
داوا لە سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان دەکرێت، فشار بخاتە سەر سەرکردایەتیی قەندیل، بۆ ئەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە گوندەکانی سنووری هەرێمی کوردستان بکشێتەوە و چۆڵیان بکات، ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت: "پەکەکە هۆکارە بۆ راگرتن و پەکخستنی خزمەتگوزاری بۆ گوندەکان".



نازم هەرکی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، راگەیاند: "داوا لە سەرکردایەتیی کوردستان دەکەین فشار بخەنە سەر قەندیل و پارتی کرێکارانی کوردستان لەو گوندانە بکشێتەوە کەلە کوردستانی باشوور داگیری کردوون."



ئەو پەرلەمانتارە کوردە ئاماژەی بەوەش کرد "بە سەدان گوندی کوردستانی باشوور لەلایەن پەکەکەوە داگیر کراون و باج و سەرانەیان لێ وەردەگیرێت و بازگەیان داناوە و رێگای هاتووچۆیان گرتووە، ئێستاش بیانوویان داوەتە دەستی تورکیا بۆ بۆردورمانکردنی قەندیل و گوندەکانی دەوروبەری چیای قەندیل، بە مانەوەشیان زیان بە کوردستان و گەشەی گوندەکان دەگەیەنێت، چونکە بەهۆی پەکەکەوە ناتوانین ئاوەدانی بگەیەنینە ئەو گوندانە".

ئاماژەی بەوەش دا دەبێت پەکەکە لە سنووری ناوچەکانی کوردستانی باشوور و گوندەکان بکشێتەوە





باسنیوز
Top