تره‌مپ به‌بڕیارێك عێراق له‌لیستی ئه‌و وڵاتانه "ده‌رده‌هێنێت" كه ڤیزای ئه‌مریكایان لێ قه‌ده‌غه‌كراوه
چوار به‌رپرسی ئه‌مریكی كه ناویان ئاشكرانه‌كراوه، به ئاژانسه‌كه‌یان ڕاگه‌یاندووه، ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ دوای فشاری وه‌زاره‌تی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هاتووه و هه‌ردوو وه‌زاره‌ت داوایان له‌كۆشكی سپی كردووه، ڕه‌چاوی عێراق بكرێت و له‌لیستی حه‌وت وڵاته‌كه ده‌ربهێندرێت به‌هۆی ڕۆڵی سه‌ره‌كی له‌شه‌ڕی دژی داعش.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت دۆناڵد تره‌مپ ئه‌مڕۆ واژۆ له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره نوێیه بكات.
تره‌مپ له27ی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵدا بڕیاریدا به قه‌ده‌غه‌كردنی پێدانی ڤیزای‌وڵاته‌كه‌ی به هاوڵاتیانی وڵاتانی ئێران، عیراق، لیبیا، یه‌مه‌ن، سوریا، سۆماڵ و سۆدان.
هاوكات دوێنێ سێشه‌ممه له‌یه‌كه‌م وتاریی خۆیدا له‌به‌رده‌م كۆنگرێسی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ ڕایگه‌یاند، ده‌رگا كراوه‌یه له‌به‌رده‌م چاكسازی فراوان له‌سیسته‌می كۆچبه‌ری له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ده‌كرێت پلانێك بۆ چاكسازی فراوان له‌بواری كۆچبه‌ریدا بكرێت ئه‌گه‌ر كۆمارییه‌كان و دیموكراته‌كان له‌كۆنگرێس له سه‌ر چاره‌سه‌رێكی ناوه‌ندی ڕێكبكه‌ون.
به‌پێویستیشی زانی كۆچبه‌ری بۆ ئه‌مریكا "پشتبه‌ستبێت به سیسته‌می توانا نه‌ك پشتبه‌ستن بێت له‌سه‌ر كۆچبه‌رانی كه‌م توانا".
دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو، دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی نۆیه‌می ئه‌مریكا داوایه‌كی وه‌زاره‌تی دادی ئه‌و وڵاته‌ی ڕه‌تكرده‌وه، بۆ ڕاگرتنی بڕیارێكی تایبه‌ت به هه‌ڵپه‌ساردنی بریاره‌كه‌ی تره‌مپ بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتكردنی هاوڵاتیانی حه‌وت وڵات بۆ ئه‌مریكا.
تره‌مپ پێشتر رایگه‌یاندبوو به‌مزووانه بریارێكی نوێ واژۆده‌كات و نیگه‌رانییه‌كانی دادوه‌رانی دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه له‌به‌رچاوده‌گرێت.
باسنيوز
