"سێ هەزار بۆمبی چێنراوی دیکەی داعش پووچەڵ کرانەوە"
لیوا (مه‌حموود كاكه‌یى)، فەرماندەی هه‌نده‌سه‌ى پشتیوانیى یه‌ك بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانی گوت: ''به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ڕێكخراوە بیانییەکانی (M.A.G و F.S.D) بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى بۆمبى چێنراو، له ماوه‌ى دوو مانگى ساڵى 2017دا، توانیومانه (2713) بۆمبى چێنراو و (10) پشتێنه‌ى بۆمبڕێژكراوى تیرۆریستانى داعش پووچه‌ڵ بكه‌ینه‌وه و، (350) پارچه ته‌قه‌مه‌نیشمان له‌نێو بردووه.''
لیوا (مه‌حموود) دەشڵێ: ''پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى ئه‌و مین و بۆمبه چێنراوانه‌ى تیرۆریستانى داعش له میحوره‌ى خازر و گوێڕ و مه‌خموور بوون و، ئێستاش به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو ڕێكخراوه بیانییه‌ى هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى مین له‌و سێ میحوه‌ره درێژە بە کارەکانمان دەدەین و بەردەوامین.''
kdp-
