حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات: پڕۆژه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا، ڕه‌هه‌ندی سیاسی هه‌یه
ته‌واوی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه زیاتر له دوو ده‌یه‌یه به بێده‌نگی له قووڵاییی هه‌رێمی كوردستاندا نیشته‌جێن، چالاكیی چه‌كدارییان به‌رانبه‌ر به وڵاتانی دراوسێی ئه‌م هه‌رێمه‌ی لێی نیشته‌جێن نه‌بووه. ئه‌و حزبانه به له‌به‌رچاوگرتنی چاره‌نووسی موجاهدینی خه‌لق له عێراق و هه‌وڵی چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی شیعه‌ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ ده‌ركردنی ئه‌وانیش له عێراق، له‌سه‌ر ئه‌و ڕایه‌یان كه ئه‌مه جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندای ده‌ره‌كییه سوورتر بوونه.
چه‌ند رۆژێكه له ناو میدیاكاندا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێ كه 50 په‌رله‌مانتاری سه‌ر به ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تیی (نووری مالیكی)، ده‌یانه‌وێ پرۆژه‌یاسایه‌ك بخه‌نه ناو كاری په‌رله‌مانی به‌غداوه و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌شی باس له ده‌ركردنی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات له باشووری كوردستان ده‌كات.
(فه‌ریبا محه‌ممه‌دی) ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ، "ڕوونه كه چ وڵاتێك له رێگه‌ی به‌شێك له شیعه‌كانه‌وه، ده‌ستی به‌سه‌ر عێراقدا گرتووه و ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ش هه‌ر له به‌رنامه و فیتی ئه‌و ده‌چێت".
ئه‌و، ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه به هۆی زۆرینه‌بوونی شیعه‌كان له په‌رله‌مانی به‌غدا، پرۆژه‌یاساكه په‌سند بكرێ و هه‌ر بۆیه داوای وه‌رگرتنی هه‌ڵوێست له په‌رله‌مانتارانی كورد ده‌كات. (محه‌ممه‌دی) ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر پرۆژه‌كه بچێته ناو په‌رله‌مان و په‌سند بكرێت، ده‌بێ په‌رله‌مانتارانی كورد و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوێستیان هه‌بێت، چونكه ئه‌وه شێوه‌یه‌كه له خستنه ژێر پرسیاری ده‌سه‌ڵاتی كوردی له كوردستان".
حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانیش بۆچوونی وایه كه ئه‌و پرۆژه‌یاسایه زیاتر له‌وه‌ی ره‌هه‌ندی یاسایی هه‌بێت، ره‌هه‌ندی سیاسی هه‌یه.
(حه‌مه‌ساڵح قادری) ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌و حزبه به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوت، "ده‌وڵه‌تی یاسا و فراكسیۆنه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی پشتیوانیی ده‌ره‌كییان هه‌یه له واباسێكدا و، ده‌یانه‌وێ گوشار له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانی عێراق و حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات دروست بكه‌ن. ئه‌و مه‌سه‌له‌یه زیاتر له‌وه‌ی پێوه‌ندی به سه‌روه‌ریی عێراقه‌وه هه‌یه، زیاتر سیاسییه. هێرشی داعشانیان به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان ئاراسته كرد و ئێستایش ده‌یانه‌وێ حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان تووشی چاره‌نووسی موجاهیدینی خه‌لق بكه‌ن".
موجاهیدین خه‌لق، حزبێكی ئۆپزسیۆنی ئێرانه و زیاتر له سی ساڵان له عێراق نیشته‌جێ بوون، به‌ڵام دوای به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه، گوشاری زۆری خرایه سه‌ر و دواجار ناچار به ده‌رچوونیان له عێراق كران.
(قادری) ده‌ڵێ، "خه‌بات و تێكۆشانی ئێمه له ناوخۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه نه‌ك له باشووری كوردستان. هیچ هێز و لایه‌نێكیش به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێ چاره‌نووسی موجاهیدینی خه‌لق به‌سه‌ر ئێمه بێنێت، چونكه واقیعی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ئێمه و موجاهیدینی خه‌لق زۆر له یه‌ك جیاوازن". ئه‌و ده‌پرسێ، "ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتاران بیر له پاراستنی سه‌روه‌ریی عێراق ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌دی بۆ پرۆژه‌یاسایه‌ك بۆ ده‌ركردنی هێزی چه‌كداری نایاسایی له وڵاته‌كه‌یان ئاماده ناكه‌ن".
ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یاسایه‌ك بۆ ده‌ركردنی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات له باشووری كوردستان، تا ئێستا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی یاساوه به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی باس نه‌كراوه.
(زانا رۆستایی) ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی‌ی په‌رله‌مانی عێراق، ئاشكری ده‌كات كه ئه‌وانیش وه‌ك "ده‌نگۆیه‌ك" ئه‌و هه‌واڵه‌یان بیستووه و "تا ئێستا هیچ پرۆژه‌یاسایه‌كی له‌و شێوه‌یه نه‌هاتووه‌ته لیژنه‌ی یاسایی و نه‌خراوه‌ته به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانه‌وه".
(رۆستایی) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر پرۆژه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه بێته ناو په‌رله‌مانه‌وه، ئێمه دژی ده‌وه‌ستینه‌وه، چونكه حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به شێوه‌ی یاسایی له عێراقن، مافی په‌نابه‌رێتییان هه‌یه و چالاكیی چه‌كدارییش ناكه‌ن. ده‌ركردنی ئه‌و حزبانه له‌گه‌ڵ هیچ په‌یماننامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ ناگونجێ و ته‌نیا مه‌به‌ست لێی، زیان گه‌یاندنه به حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان".
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، ره‌نگه ببێته یه‌ك له‌و كۆمه‌ڵه مه‌سه‌له چارهسهرنهكراوهی نێوان حكوومه‌ته‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر.
(ئاواز حه‌مید ئه‌فه‌ندی) ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش له په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌مه وه‌ك "كارتێكی گوشار" به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ده‌زانێ. ئه‌و به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ، "حزبی ده‌عوه زیاتر به‌رنامه‌ی ده‌ره‌كی له عێراق جێبه‌جێ ده‌كات. ئه‌وان ده‌یانه‌وێ گوشار بخه‌نه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان. ئه‌و حزبانه به شێوه‌ی یاسایی لێره‌ن و مافی په‌نابه‌رێتییان هه‌یه".
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه زیاتر ده‌ڵێ، "ئه‌و مه‌سه‌له‌یه سیاسییه نه‌ك یاسایی. ئه‌وان نایانه‌وێ هه‌رێمی كوردستان هیچ پێوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا هه‌بێت".
kdp-
