ئۆتۆمبێلێکی بێ تابڵۆی جام ڕەش ڕووداوێک دەنێتەوە
فازل حاجی، گوتەبێژی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر، ڕایگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 28/2/2017 لە ترافیکی سەر ڕێگای بنەسلاوەی تازە، ئۆتۆمبێلێکی دەبڵ کابینەی بی تابلۆی جام ڕەش، لە چرای سوور نەوەستا، لە ئەنجامدا خۆی بە ئۆتۆمبێلێک کێشا و ئەویشی بە دوو ئۆتۆمبێلێکی دیکە کیشا، کە لە ترافیک وەستابوون".
گوتەبێژی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر، ئەوەشی ڕوون کردەوە: "لە ئەنجامی ڕووداوەکەشدا کەسیک زامدار بوو کە پۆلیسی ھاتووچۆیە".
گوتیشی: "بۆ ئەم ڕووداوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخرا، ناردراوەتە بنکەی پۆلیسی باداوە، ھیوادارین ئیجرائاتی یاسایی بە تەواوی بکرێت، ھەروەھا سەبارەت بەبێ تابڵۆیی ئۆتۆمبێلەکەش، جگە لە ڕووداوەکە".
bas news -
