ئۆتۆمبێلێکی بێ تابڵۆی جام ڕەش ڕووداوێک دەنێتەوە

ئۆتۆمبێلێکی بێ تابڵۆی جام ڕەش ڕووداوێک دەنێتەوە
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، بەھۆی نەوەستانی ئۆتۆمبێلێک لە ترافیکی سوور، ڕووداوێکی ھاتوچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل کەوتەوە و پۆلیسێکی ھاتوچۆش بریندار بوو.



فازل حاجی، گوتەبێژی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر، ڕایگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 28/2/2017 لە ترافیکی سەر ڕێگای بنەسلاوەی تازە، ئۆتۆمبێلێکی دەبڵ کابینەی بی تابلۆی جام ڕەش، لە چرای سوور نەوەستا، لە ئەنجامدا خۆی بە ئۆتۆمبێلێک کێشا و ئەویشی بە دوو ئۆتۆمبێلێکی دیکە کیشا، کە لە ترافیک وەستابوون".



گوتەبێژی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر، ئەوەشی ڕوون کردەوە: "لە ئەنجامی ڕووداوەکەشدا کەسیک زامدار بوو کە پۆلیسی ھاتووچۆیە".


گوتیشی: "بۆ ئەم ڕووداوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخرا، ناردراوەتە بنکەی پۆلیسی باداوە، ھیوادارین ئیجرائاتی یاسایی بە تەواوی بکرێت، ھەروەھا سەبارەت بەبێ تابڵۆیی ئۆتۆمبێلەکەش، جگە لە ڕووداوەکە".
bas news -
Top