دووەمین ساڵیادی کۆچی دوایی یەشار کەمال كرایەوە
رێکخراوی شاعیر و نووسەرانی ئۆسمانی بە ھەماھەنگی لەگەڵ رێکخراوی ژیاندنی کولتووری یەشار کەمال لە چوکورۆڤا رێوڕەسمێکی ماتەمینیان بۆ یەشار کەمال ساز کرد.
رێوڕەسمەکە لە پارکی یەشار کەمال لە شاری ئۆسمانیە ساز کرا و بە خوێندنەوەی شیعرەکانی یەشار کەمال دەستی پێکرد.
لەمبارەوە مەھمەت ئۆزەر نوێنەری رێکخراوی ژیاندنەوەی کولتووری یەشار کەمال لە چوکورۆڤا، لە گوتەیەکیدا رایگەیاند "یەشار کەمال لە گوندەکەمان لەدایک بووە و گەورە بووە و بە گوندەکەمان دەناسرێتەوە و ئەو وەک گیانی خۆی شارۆچکەی چوکورۆڤای خۆش دەویست و ئێمەش لە دووەمین ساڵیادی کۆچی دوایی، رێوڕەسمێکی ماتەمینی سادەمان بۆ ساز کرد".
یەشار کەمال، لە ساڵی 1923 لە یەکێک لە گوندەکانی شاری ئەدەنە لەدایک بووە و یەکێکە لە نووسەرە ناودارەکانی بە ڕەگەز کوردی تورکیا و ماوەی چەند مانگێک بوو بەهۆی خراپی باری تەندروستییەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئیستەنبوڵ لە ژێر چاوەدێری پزیشکدا بوو.
ئەو ڕۆماننوسەی کورد ڕۆمانەکانی بۆ چەندان زمان وەرگێڕدراون.
bas news -
