دەزگای خێرخوازیی بارزانی جانتا و پێداویستیی خوێندنی بۆ ھەزار و 200 قوتابی دابین کرد
ئەمڕۆ چوارشەممە 28/2/2017، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت جانتا و پێداویستیی خوێندنیان بۆ 43 قوتابخانەی سنووری قەزای مێرگەسۆر دابین کرد و ھەزار و 150 قوتابیی قوتابخانەکان سوودمەند بوون.
ھەر لە ھەمان ڕۆژدا تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ھەماھەنگیی دەوڵەتی کوێت لە شاردێی دێرەلووک جانتا و پێداویستیی خوێندنیان پێشکەشی 50 قوتابی دیکە کردووە.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت بە مەبەستی پشتیوانی و ھاندانی قوتابییان بۆ درێژەدان بە خوێندن لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی ھاوبەشدا، 30 ھەزار جانتا و پێداویستییەکانی خوێندنییان بۆ قوتابیانی سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان دابین کردووە.
bas news -
