ئاڵا تاڵەبانی شاندێک بەناوی خەڵکی خانەقینەوە بۆ بەغدا دەنێرێت
میدیاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژەیان بەوە کرد کە ڕۆژی دووشەممە 27\2\2017، شاندێکی حزبی و حكوومی به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له ئاڵا تاڵه‌بانی، سه‌رۆك و عه‌زیز مه‌لا حه‌سه‌ن، جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی له پەرلەمانی عیراق، لەگەڵ لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقینی یەکێتی و بەڕێوەبەری ناحیەکانی (جەلەولا، قەرەتەپە و مەندەلی)، له‌گه‌ڵ سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی په‌رله‌مان کۆبوونەوە.
لەمبارەیەوە جەعفەر شێخ مستەفا، بەرپرسی لقی خانەقینی پارتی دیموکراتیی کوردستان ڕایگەیاند: “بەداخەوە کەسانێک خۆیان بە کوێخای ئەم شارە دەزانن، لەکاتێکدا ئێمە وەک پارتی دیموکراتیی کوردستان ئاگاداری چوونی ئەم شاندە نین و ئەم شاندانە زۆر جار لە ڕێگای سەرۆک کۆمار و لە ڕێگای نوێنەرەکانیانەوە دەچن بەناوی خەڵکی شارەکە”.
جەختیشی لەوە کردەوە: “ئێمە ئاگاداری ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە نین".
هەر لەمبارەیەوە سەرچاوەیەک کە تۆمارە دەنگییەکەی ئاشکرا کرد کە ئەو شاندە بەو مەبەستەیە کە نەوتی کێڵگەکانی (نەفتخانە) و ناوچەکانی دیکە، بۆ ئێران بە تانکەر بگوازرێتەوە.
باس‌نیوز
