شاندی هەرێمی کوردستان یەکەم کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبادی دەبێت

 شاندی هەرێمی کوردستان یەکەم کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبادی دەبێت
شاندێکی حزبی و حکوومی لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی بەغدا دەکەن و بڕیارە شاندەکە یەکەم کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق بێت.

د. ئەردەڵان نوورەدین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند: پرسی ناردنی شاندێک بۆ بەغدا پێشووتر لەگەڵ بەغدا کراوەتەوە، هەمووشیان دەزانن ئامانجی شاندە حکوومی و حزبیەکە چییە، بۆیە لە بەغدا لەو بارەوە گرفتی نییە، گرنگە ئێمە بە خێرایی ئەو پێکهاتە دروست بکەین و ئەو پێکهاتە دەچێتە بەغدا و بە شێوەیەکی یەکگرتوو بڕوات و دبێ هیچ گرفتێک لەنێوان ئەو پێکهاتانە نەبێت."

گوتیشی: "گرنگە دەسەڵاتی گفتوگۆ بدرێت بەو شاندە و ئەو شاندە لەناو خۆیان یەکدەنگ و یەک بۆچوونیان هەبێت."
ئەوەشی خستەڕوو، "شاندەکە سەرەتا حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق وەک یەکەم کۆبوونەوە دەبینن و دواتر لەگەڵ نوێنەرایەتیی حزبەکانی دیکەی ناو حکوومەتی عێراق کۆ دەبنەوە."









باسنیوز
Top