فەرمانەدە (مەنسور بارزانی) ناوی خۆی لە تۆماری بایۆمەتری تۆمار دەکات

فەرمانەدە (مەنسور بارزانی) ناوی خۆی لە تۆماری بایۆمەتری تۆمار دەکات
فەرماندەی لەشکری تایبەتی یەک و گوڵان ناوی خۆی لە تۆماری سیستەمی بایۆمەتریی مووچە تۆمار دەکات.
رۆژی سێشەممە 28.2.2017، مەنسور بارزانی، فەرماندەی لەشکری تایبەتی یەک و گوڵان لە شارۆچکەی پیرمام سەردانی فەرمانگەی تۆماری بایۆمەتری کرد و ناوی خۆی تۆمار کرد.

بڕیارە هەر ئەمڕۆ هەزاران پێشمەرگەی کوردستان ناوی خۆیان لە سیستەمی بایۆمەتریی مووچە تۆمار بکەن و فەرماندە مەنسور بارزانی‌ش وەک یەکەم پێشمەرگە، ناوی خۆی تۆمار کرد. بەهۆی قیرانی داراییەوە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا هەموو مووچەخۆرانی کوردستان لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمار بکات، بە مەبەستی دۆزینەوەی ئەو کەسانەی دوو مووچە وەردەگرن.

بەهۆی بڕینی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2013ـەوە، کە بە فەرمانی نوری مالیکی، جێگری سەرۆک کۆماری عێراق بڕدرا، هەروەها بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت، کە هەرێمی کوردستان وەک سەرچاوەیەکی سەرەکیی داهات پشتی پێ دەبەستێ، هەرێمی کوردستان رووبەڕووی قەیرانێکی سەختی دارایی بووەتەوە.








باسنیوز
Top