یوئێن سزا دەخاتە سەر ڕژێمی سووریا
بۆ سه‌پاندنی سزا به سه‌ر ڕژێمی سووریادا، له ئه‌نجامی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له ساڵی ٢٠١٤دا، وا بڕیاره، له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پرۆژه بڕیارێک بخاته ده‌نگدان.
به‌پێی هەواڵی فۆکس نیوز، له کۆتایی هه‌فته‌وه، گفتوگۆی ڕاوێژکاری له نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ستی پێکردووه بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ڕژێمی سووریادا له ئه‌نجامی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له ساڵی ٢٠١٤و ٢٠١٥دا.
دیپلۆماتکارێکی باڵای ڕۆژئاوایی ئه‌م هه‌واڵه‌ی ڕاگه‌یاندووه و پێشبینی ئه‌وه‌شی کردووه که ڕووسیا دژ به بڕیاره‌که ڤیتۆ به‌کار بهێنێت.
به پێی لێدوانی ئه‌و دیپلۆماتکاره، ڕه‌شنووسی پرۆژه بڕیاره‌که سڕکردنی پاره‌ی تێدایه و هه‌روه‌ها ئابڵۆقه‌ی سه‌فه‌ر له‌سه‌ر ١١به‌رپرسی باڵای سه‌ربازیی سووریا و ڕه‌شکردنی ناوی ١٠ ده‌زگا له لیستدا که په‌یوه‌ندییان به هێرشه‌که‌وه هه‌یه. هه‌روه‌ها، گه‌مارۆدانی فرۆشتنی هێلیکۆپته‌ر به ڕژێمه‌که.
به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا و ویلایەتە یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا جه‌خت له‌سه‌ر به‌یاساکردنی ئه‌و سزایانه ده‌که‌نه‌وه، لە بەرامبەردا پێشبینی ده‌کرێ چین وەک ئەندامێکی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش خۆی له ده‌نگدان به دوور بگرێت
payamner-
